گه‌له‌كۆمه‌كی بۆ ده‌ركردنی تیرازا مه‌ی ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 15/09/2018‌ :: 737‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سایتی (BBC) بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی 50 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی بریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئەوەی كه‌ی و چۆن بتوانن تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان له‌كاردووربخه‌نه‌وه‌. 

سایته‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری پارتی موحافیزكارانی بریتانیا، كه‌ مه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌وانه‌، به‌رپه‌رچی ئه‌و پێشنیارانه‌یان داوەتەوە كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران كردوونی، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنی پاش ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی داهاتووی مه‌ی-یان كردووه‌. 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ راستی پێشنیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یان كردووه‌ له‌ مه‌ی. 

به‌پێی پارتی موحافیزكارانی بریتانیا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا 15% په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌، كه‌ ئێستا ژماره‌یان 48 كه‌سه‌، داوا بكه‌ن متمانه‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure