لیره‌ى توركى به‌رزبووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 13/09/2018‌ :: 1544‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بانكى ناوه‌ندى توركیا نرخى سوه‌كانى بۆ ئاستى 24% به‌رزكرده‌وه‌، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌وه‌.


كاتژمێرى 3:30 به‌كاتى هه‌ولێر له‌ بازاڕ‌كانى توركیا دۆلارێك به‌ 6.2064  لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنى ئێواره‌ دۆلارێك به‌ 6.49 لیره‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلول بانكى ناوه‌ندى توركیا تێكڕاى سووه‌كانى بۆ یه‌ك هه‌فته‌ له‌ 17.75% بۆ 24% به‌رزكردەوه‌، ئه‌و زیادكردنه‌ش زیاتر بوو له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا كه‌ 22% بوو.

بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى توركیا دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ له‌ مانگى ئابى رابردوودا تێكراى هه‌ڵاوسانی نرخه‌كان به‌رێژه‌ى 14% به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ 14 ساڵى رابردوودا.

به‌هاى لیره‌ى توركى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌رێژه‌ى 40% به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان به‌هاى له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ى بانكى ناوه‌ندى توركیا له‌ كاتێكدایە كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا زۆر دژى به‌رزركردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سووه‌كانه‌ له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى و به‌رده‌وام دژى ئه‌و بڕیاره‌یه‌، پسپۆرانى ئابووریش به‌رزكردنه‌وه‌ى سووه‌كان به‌یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌زانن بۆ وه‌ستان و هاتنه‌خواره‌وه‌ى به‌هاى لیره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى راده‌ى هه‌ڵاوسان له‌ توركیا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure