سه‌ركرده‌یه‌كی سائیرون بۆ دواڕۆژ: تائێستا كاندیدمان بۆ پۆستى سه‌رۆك وەزیران نییه‌

هەواڵ / عێراق :: 13/09/2018‌ :: 130‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كاندیدكردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌ك كاندیدى یه‌كلایى كردنه‌وه‌، ئه‌و ئیئتلافه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا كاندیدى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ هه‌بێت.

رائد فه‌همى سكرتێرى حزبى شیوعى عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتلافى سائیرون له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا، به‌ دوارۆژى راگه‌یاند "سائیرون تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش هیچ كاندیدێكى دیاریكراوى نییه‌، بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".

سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌و پۆسته‌، رائد فه‌همى جه‌ختیكرده‌وه‌ "باس له‌وه‌شنه‌كراوه‌ كه‌ ناوبراو وه‌ك كاندیدى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ دیارى بكرێت، بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌".

رونیشیكرده‌وه‌ "سائیرون زۆر مه‌به‌ستێتى له‌ دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، رێگا ده‌ستورییه‌كان بپارێزرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure