فره‌نسا كارێكی ناوازه‌ بۆ هەژاران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 13/09/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
میدیا فره‌نسییه‌كان بڵاویانکردەوە سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ره‌خنه‌گره‌كانییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داده‌نرێت، پلانێكی نۆ ملیار دۆلاری ئاشكراكردووه‌ بۆ هاوكاریكردنی هه‌ژاران. 


ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ میانی وتارێكیدا بۆ هاوكه‌ریكه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پاریس ئاشكرایكرد، پلانێكی نۆ ملیار دۆلاری هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی له‌ وڵاته‌كیدا. 

ماكرۆن له‌ وتاره‌كه‌یدا وتی: "پلانێكم ناوێت كه‌ هاوكاری هه‌ژاران بكات باشتر ببن و هه‌ر هه‌ژار بن و بە هەژاریی بمێننەوە، ده‌مه‌وێت بژارده‌ و به‌رپرسیارێتیان بدرێتێ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هه‌ژار نه‌بن". 

به‌پێی وته‌كانی ماكرۆن، پلانه‌ نوێیه‌كه‌ی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و فێركردن بۆ منداڵی هه‌ژاران و فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ دانه‌مه‌زراون، له‌بری ئه‌وه‌ی هاوكاری دارایی بكرێن. 

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كاره‌كانی دیكه‌ی پلانه‌كه‌ی، دابینكردنی شوێن له‌ دایه‌نگه‌كان بۆ منداڵی هه‌ژاران، بۆ ئه‌ه‌ی دایك و باوكه‌كانیان كاتی زیاتریان هه‌بێت بۆ كار و راهێنان، هه‌روه‌ها دابینكردنی نانی به‌یانی له‌ قوتابخانه‌ی ناوچه‌ هه‌ژاره‌كان و راهێنانی زۆره‌ملێ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوار 18 ساڵن و واز قوتابخانه‌ ده‌هێنن. 

ده‌زگای ئاماری فڕه‌نسی (Insee) ئاشكرایكردووه‌ نزیكه‌ی له‌ 14%ی دانیشتوانی فڕه‌نسا له‌ ژێرهێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure