ده‌زگایه‌ك داواى 20 ملیار دینار له‌ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 13/09/2018‌ :: 1192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌رپرسێكى ده‌زگاى كاروبارى مین رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى به‌رده‌وامیى كاره‌كانیان له‌ پاكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى مین، بۆ پلانى ساڵى داهاتوو پێویستیان به‌ 20 ملیار دینار هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆش داواى ئه‌و بوجه‌یه‌یان له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌. 


نیازى خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانی ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: پلان و راپۆرتى كاره‌كانى ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین بۆ ساڵى 2019 ته‌واو بووه‌و به‌پێى ئه‌و خه‌ملاندنه‌ داراییه‌ی كه‌ بۆ ساڵی 2019 دیاریكراوه‌، ده‌زگاکە پێویستی به‌ 20 ملیار دیناره‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ ده‌زگای مین وتیشی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی بوجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كۆبووینه‌وه‌و داوای ئه‌و بوجه‌یه‌مان كردووه‌، هه‌ردوو رێككه‌وتین بۆ پێدانی بڕی پاره‌كه‌ ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ئابووری روونه‌دات". 

نیازی خالید، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا ده‌زگای مین له‌ رێگه‌ی تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ 11 كێڵگه‌ی مینرێژكراو كار ده‌كات كه‌ هه‌ندێكیان بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌شێكیشی بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕی داعش كه‌ بڕی تێچووی ئه‌و كارانه‌ش وڵاتی ژاپۆن دابینیكردووه‌ كه‌ 1 ملیارو 100 ملیۆن دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە