یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاكانى سه‌ر بانكى ناوه‌ندى عێراقی هه‌ڵگرت

هەواڵ / ئابوری :: 13/09/2018‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكریكرد، یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌فه‌رمى سزاكانى سه‌ر بانكى ناوه‌ندى عێراق هه‌ڵگرت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلول، له‌ سایتى فه‌رمى خۆى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌ سزاكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى عێراق هه‌ڵگیرا.

راشیگه‌یاندوه‌، سزاكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حسێندا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى دارایی و حكومیدا سه‌پێنراون كه‌ یه‌كێكیان بانكى ناوه‌ندى بووه‌.

ده‌رباره‌ى بڕیاره‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، بانكى ناوه‌ندى ده‌ڵێت: "به‌هۆى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سیستمى بانكیى له‌ عێراق په‌یڕه‌وى ده‌كات، كه‌ به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ئه‌و بڕیاره‌ بوار بۆ دامه‌زراوه‌ دارایی و بانكییه‌كانى عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌ى متمانه‌پێكراو له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure