سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری "گرنگ" ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 25292‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
سه‌رچاویه‌ك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌ده‌ن، كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، گەڕانەوەی به‌رهه‌م ساڵح و هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی بۆ ناو یەکێتی.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :هێشتا كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام له‌ناویدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى گەڕانەوەی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و هاوپه‌یمانى بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی، دیاریكردنی سه‌ركۆمار كه‌ پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتوون ئه‌و پۆسته‌ بدرێت به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

سه‌رچاویه‌كه‌ ئاشكراشی كرد سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و حزبه‌كه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی، به‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ركردایه‌تى له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا لیژنه‌یه‌كێ له‌(ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ، ئه‌رسه‌لان بایز، بافڵ تاڵه‌بانی، لاهور شێخ جه‌نگی، په‌روین بابه‌كر) پێكهێناوەو كار له‌ سه‌ر میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure