زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی پێشمەرگە دیلەکان

هەواڵ / کوردستانی :: 13/09/2018‌ :: 1413‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دوایئەوەی کۆمەڵێک ئێسکوپروسک لەگەڵ سێ ناسنامەی پێشمەرگە دیلەکان لەقەزای حەویجە دۆزرانەوە، دواڕۆژ زانیاری لەبارەی پێشمەرگەکان بڵاودەکاتەوە.

شێخ عیرفان بەرزنجی، نوێنەری پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئەیلول بە دواڕۆژی وت: "ئەو سێ پێشمەرگەیە لە 30ی ئەیلولی 2014 لەگوندی وەحدەی قەزای داقوق کەوتنە دەستی داعش".

وتیشی: "پێشمەرگەکان بریتین لە نەقیب زیاد حەوێز دانیشتوی شاری کۆیە، هۆشەنگ عەبدولرەحیم و رەجەب حەسەن دانیشتوی کەڵەکن لەشاری هەولێر، پێشمەرگەی فەوجی 4ی لیوای 9ی پیادەبوون".

نوێنەری پێشمەرگە دیلەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کەسوکاری خاوەن ئەو ناسنامانە سەردانی پزیشکی دادوەری کەرکوکیان کردوە و چاویان بەئێسکوپروسکەکان کەوتووە بەڵام بەداخەوە ناناسرێنەوە تاوەکو پشکنینەکان ئەنجام نەدرێت، بۆ ئەوە مەبەستەیش سەرقاڵی تەواوکردنی رێوشوێنەکانین لەوەزارەتی پێشمەرگە تاوەکو لەیەکشەممەوە رێوشوێنەکان دەستپێبکەین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure