كاسبكارێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 76‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاره‌زوو محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلولی 2018، كاسبكارێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌  شاری مه‌ریوان كوژرا.

به‌ گوێره‌ی  هه‌واڵی  سایتی "ئێران وایەر" ئه‌و كاسبكاره‌ كه‌ ناوی زانا محه‌مه‌دی-یه‌ له‌ نزیك شاری مه‌ریوان و له‌ به‌نداوی گاران دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە، ئەگەرچی كه‌لوپه‌لی قاچاخی پێنەبوە و ته‌نیا به‌ گومانی هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌.

زانا ئیسماعیل، ناسراو بە زانا محه‌مه‌دی، ته‌مه‌نی 24 ساڵانە و خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure