كۆنفڕانسێك بۆ راگه‌یاندنی رووپێوی دانیشتوانی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 433‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌پێی ئاماری راپۆرتی رووپێوی له‌ هه‌رێمی كوردستان: له‌ ئێستادا رێژه‌ی بێكاری 10.2% و له‌ 87%ی خێزانه‌كان داهاتی مانگانه‌یان كه‌متره‌ له‌ یه‌ك ملیۆن دینار و له‌ 23%ی دانیشتوانی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ی داراییان له‌ بواری كشتوكاڵیدایه‌.
 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلولی 2018، له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و  و سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری دانیشتوان و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ كۆنفڕانسێكیان بۆ راگه‌یاندنی راپۆرتی رووپێوی دێمۆگرافی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا كه‌ تێچووی كاره‌كان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دابینكراوه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسه‌كه‌دا عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامی ئه‌و رووپێوییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ 2017 له‌ ناو 12 هه‌زار و 699 خێزان ئه‌نجامدراوه‌ له‌ پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك ئه‌نجامدراوه‌. 

وتیشی: "به‌پێی راپۆرتی رووپێوه‌كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم پێنج ملیۆن و 755 هه‌زار و 43 كه‌سه‌ و قه‌باره‌ی خێزانیش به‌ گشتی 5.1ە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌پێی ئاماری راپۆرتی رووپێوی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا رێژه‌ی بێكاری 10.2%ەو له‌ 87%ی خێزانه‌كان داهاتی مانگانه‌یان كه‌متره‌ له‌ یه‌ك ملیۆن دینار و له‌ 23%ی دانیشتوانی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ی داراییان له‌ بواری كشتوكاڵیدایه‌.

وتیشی: "له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا دوو رووپێووی تر له‌ بواره‌كانی ته‌ندروستی و خوێندن بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ و كۆی تێچووی كاره‌كانیش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دابینكراوه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure