دواین زانیاری لەسەر دابەشکردنی بەشە نەوت له‌ سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 546‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندەکانی شاری سلێمانی بەردەوامە و رۆژ ناڕۆژێک نەوت دابەشدەکرێت.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: "دابەشکردنی نەوت دەستیپێکردۆتەوە لەئێستادا لە مەڵبەندی پێنج، وەجبەی دووەم دابەشکراوە رۆژی شەممە 15ی ئەیلول ئەو مەڵبەندە کۆتايی پێدێت، رۆژ ناڕۆژێک نەوت دابەشدەکرێت".

وتیشی: "لەئێستادا رۆژانە نەوت دێت بۆ شاری سلێمانی و بەمنزیکانە مەڵبەندی شەش دابەشکردن تیایدا دەستپێدەکات ھەتا نەوتمان بۆ بێت لە بەغداوە ئێمەش دابەشیدەکەین، چونکە ئێمە نەوت لای خۆمان نیە لە بەغداوە دێت بۆمان".

دەربارەی ئەو کەسانەی ماڵیان گواستۆتەوە و چونەتە شوێنێک لەگەڵ مەڵبەندی کارتەکانی وەرگرتنی نەوت جیاوازە وتی "ئەو سیستمە ئەلکترۆنیەی کە ھەمانە ئەوە دەخەینەکار بەوپێیە کاردەکەین کەسەکە ماڵی لە ھەر شوێنێک بێت گەر مەڵبەندی شەش بێت لەکاتی دابەشکردنی نەوتدا دەتوانێت وەریگرێت لەو شوێنانەی کە نەوتی مەڵبەندی شەش دابەشدەکرێت".

بڕی وەرگرتنی پارەی نەوت لە ھاووڵاتیان بۆ ناوشار (50 هەزار دینار) و بۆ دەرەوەی شار (51 هەزار دینار)ە، رۆژانە حەوت تەنكەری تایبەت بە نەوتی سپی لە بەغداوە دێت، پێنج تەنكەر بۆ سلێمانی و دوو تەنكەر بۆ پارێزگای هەڵەبجە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure