فره‌نسا 8 ملیار یۆرۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هه‌ژارى ته‌رخانده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 13/09/2018‌ :: 116‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
وته‌بێژی حكومه‌تى فره‌نسا پلانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژارى ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: حكومه‌تى فره‌نسا 8 ملیار یۆرۆى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژارى ته‌رخان كردووه‌.

بینجامین گریڤۆ، وته‌بێژى حكومه‌تى فره‌نسا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى 20 خوله‌كى فره‌نسى وتى: "حكومه‌تى فرەنسا پلانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داڕشتووه‌ كه‌ به‌هاكه‌ى 8 ملیار یۆرۆیه‌ بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ درێژه‌ ده‌كێشێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ئێستادا ئه‌وه‌ بژارده‌یه‌كى سیاسى قورسه‌ له‌كاتێكدا به‌وردى چاودێرى خه‌رجییه‌ گشتییه‌كانى ساڵ ده‌كه‌ین".

ئاژانسى ئینسى فره‌نسى خه‌مڵاندنێكى بۆ رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ فره‌نسا ئه‌نجامداوه‌، به‌پێى ئه‌و خه‌مڵاندنه‌: 8.8 ملیۆن كه‌س له‌ فرەنسا له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدا ده‌ژین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure