زانكۆى سلێمانى ده‌رباره‌ى زیادكردنى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 3858‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک دەوامی فەرمانبەران زیادنەکراوە و ده‌شڵێت، لە 10/1شەوە زیادناکرێت.

بەپێی نوسراوێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی بڕیاریداوە دەوامی فەرمانبەران لە رۆژی 10/1ەوە ببێت بە چوار رۆژ کە لەئێستادا فەرمانبەران سێ رۆژ دەوام دەکەن و گوایه‌ بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌مى زانكۆكه‌ ده‌گرێت.

تایبەت بەو پرسە د. ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "هیچ بڕیارێک نییە بۆ زیادکردنی دەوام".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه‌ ده‌وام زیادده‌كات، وتى، "نه‌خێر لە 10/1شەوە زیادناکرێت".

له‌باره‌ى ده‌وامى خوێندكارانیش یاریده‌ده‌ره‌كى سه‌رۆكى زانكۆ ئاماژەی بەوەشکرد لە رۆژی یەکشەممە 23ی ئەیلولی 2018ەوە دەوامی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure