نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 13/09/2018‌ :: 208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئەیلول، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار تا راده‌یه‌ك به‌ جێگیرى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار تا راده‌یه‌ك به‌ جێگیرى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 250 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 300 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 157 هه‌زار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 250 دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار و 500 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 250 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 156 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار دینار.
100 لیرە بە 20 هەزار دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure