"یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێککەوتون"

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 36950‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئەیلولی 2018 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوەوە و سەرچاوەیەکیش دەربارەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەنێوان یەکێتی و پارتی زانیاری ئاشکرادەکات.
 

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ کە لەسەرچاوەیەکی باڵاى یه‌كێتییه‌وه‌ دەستیکەوتووە: "هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی رێککەوتوون کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت".

هەر بەپێی زانیارییەکان: "ئەمڕۆش لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی باس لەو پرسە دەکرێت و کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە یەکلادەکرێتەوە".
 
تەوەرەکانی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆى کۆبونەوەی سەرکردایەتى بریتین لە: پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چۆنێتی بانگەشەکردن، باسکردن لە ئەنجامی ئەو وەفدانەی یەکێتی و پارتی کە چوونەتە بەغدا و بڕیاردان لەسەر چوونە پاڵ کام کوتلەیە، پرسی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەروەها وادە و میکانیزمی ئەنجامدانی کۆبونەوەی شەش لایەنەکە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure