ژماره‌یه‌ك چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 521‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
به‌هۆی پاڵپشتی له‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانى مه‌ده‌نی و سیاسی و هاووڵاتیانی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.


به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ئێران خه‌به‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌هۆی پاڵپشتی له‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه 26 چالاكی دیاری سیاسی، مه‌ده‌نی و كرێكاريان له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.

مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی بوو دژ به‌ له‌سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و له‌ سێداره‌دانی (رامین حسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مورادی) و سێ چالاكوانی دیكه‌، هه‌روه‌ها هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له‌ كۆیه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure