ئەمریکا: چەکدارێک دوای کوشتنی 5 کەس خۆشی دەكوژێت

هەواڵ / جیهان :: 13/09/2018‌ :: 442‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 13ی ئەیلولی 2018 چەکدارێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تەقەی لە خەڵک کرد و بەو هۆیەوە 5 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان ژنی چەکدارەکە بوو، لەدوای رووداوەکەش چەکدارەکە خۆی کوشت.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری وتەبێژی پۆلیسەوە ئاشکرایکردوە: پێدەچێت هۆکاری تەقەکردنەکە توندوتیژی خێزانی بێت، لەئێستاشدا پۆلیس ناهێڵیت خەڵک لە شوێنی رووداوەکە نزیکبێتەوە و ئەمبوڵانسەکانیش لەشوێنی رووداوەکەن.

دۆنی یانگبلاد، فەرماندەی پۆلیس لە کەرتی کیرن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندوە: چەکدارەکە کە پیاو بووە، ژنەکەی و پیاوێکی کوشتوە کە لە کۆمپانیای گواستنەوەی بێکەرزفێڵد بووە لە کالیفۆرنیا، دواتریش پیاوێکی دیکەی کوشتوە لەنزیک کۆمپانیاکە، لەدوای ئەوەش دوو کەسی دیکەی لەشوێنی نیشتەجێبوونەکەیان کوشتووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure