سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 49394‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئەیلولی 2018 مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت و رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ى داهاتووش مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوەیه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرایكرد: هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی یه‌ك و دووی سلێمانی لیستێكی نوێی مووچه‌یان ئاڕاسته‌ی بانكه‌كان كردووه‌ و پێیانڕاگه‌یه‌نراوه‌: ئەمڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شبكه‌ن.

له‌و لیسته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون و رێگەوبان، كشتوكاڵ دابه‌شبكرێت.

پێشتریش سامان حوسێن، سەرۆكی رێكخراوی كەمئەندامان بە دواڕۆژی راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاگاداركراوینەتەوە، كە رۆژی یەكشەممە 16ی ئەیلوول مووچەی سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەهەرێم 150 هەزار كەسە و ئەوانەی مووچەخۆری حكومەتن، مانگانە 60 هەزار دینار و ئەوانەشی مووچەخۆرنین مانگانە 90 هەزار دیناریان پێدەدرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure