وێنە و ڤیدیۆ: ئەپڵ هەر سێ مۆباییلە نوێکەی ئاشکراکرد

هەواڵ / زانست :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى ئه‌یلولى 2018 نوێترین ئایفۆنه‌كانى نمایشكرد.


له‌ مه‌راسیمێكى گه‌وره‌دا له‌ هۆڵى ستیڤ جۆبز له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى ئه‌پڵ سێ جۆرى نوێى ئایفۆن و چه‌ند به‌رهه‌مێكى دیكه‌ى ده‌ركرد.

ئایفۆنه‌ نوێیه‌كان كه‌ به‌ ناوه‌كانى (ئایفۆن ئێكس پله‌س، ئایفۆن ئێكس ئێس، ئایفۆن 9 یاخوود ئێكس ئاڕ) هه‌ر یه‌ك له‌ ئایفۆنه‌ نوێیه‌كان خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندى جیاواز و نوێن و له‌سه‌ر سیسته‌مى نوێى ios 12 كارده‌كه‌ن.

جگه‌ له‌ ئایفۆن كۆمپانیاى ئه‌پڵ چه‌ند به‌رهه‌مێكى دیكه‌ى نوێى ڕاگه‌یاند وه‌ك: كاتژمێرى ئه‌پڵى 4 كه‌ شاشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ و باترییه‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كارده‌كات هه‌روه‌ها ئایپادى نوێى پڕۆ كه‌ دیزاینه‌كه‌ى وه‌ك ئایفۆن ئێكسه‌ و هێدفۆنى نوێى بێ وایه‌ر له‌ جۆرى ئه‌یرپۆد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كپ ده‌نگ ده‌گوازێته‌وه‌ و به‌ دژه‌ئاوه‌ و به‌ به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئاو زیانى پێناگات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure