به‌وێنه‌... ناوه‌ندی شانۆی تاڤ به‌رهه‌مێكی نوێ پێشكه‌شده‌كات

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 482‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ
ناوەندی شانۆی تاڤ له‌ئێستادا سەرقاڵی پرۆڤەکردنە بۆ كارێكی شانۆیی نوێ کە بڕیارە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر لە شاری سلێمانی نمایشبكرێت.

محه‌مه‌د مسته‌فا وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆییه‌ به دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: شانۆییەکە باسی كێشە هەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردی دەکات، هەوڵدەدات لەناو چوارچێوەیەکی بەرزی شانۆیی و ستاتیکیدا پەیوەندی لەگەڵ بینەرەکانی دروستبکات.

محەمەد مستەفا دەرهێنەری کارە شانۆییەکە ڕاشیگەیاند: ئەم کارەشمان لەسەر بنەما و ئەو تێڕوانینە دروستکردووە و سەرقاڵی پرۆڤەکردنین بۆی کە لەپێناویدا ناوەندی شانۆی تاڤمان دروستکردووە، کارەکە بەشێوەیەکی گشتی خوێندنەوەیەکی رەخنەییە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەمان و گێڕانەوەی تراژیدیای پەرتبوونی کۆمەڵگەکەمانە.


شانۆیی "بەردەرگای جەهەنم" لە نوسینی کاروان سۆفی و دەرهێنانی "محەمەد مستەفا" و له‌ نواندنی "ڕزگار باهیر ـ زەریا سامی ـ ساوان خالید ـ سۆزیار یاسین ـ میران ئازاد - ئالا سلێمان"و فۆتۆ گرافەر- کەژان ئەکرەم-ن.

‎بەرهەمەكە هی ناوەندی شانۆی تاڤ و بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ـ بەشی شانۆیە و ‎لەسەرەتای مانگی (۱٠) ئه‌م شانۆییه‌ نمایشده‌كرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure