پێش 250 ملیۆن ساڵ بەمشێوەیە کۆتایی بە ژیان هاتووە

هەواڵ / زانست :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 6595‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
زاناکان هۆکاری گەورەترین لەناوچوونی بەکۆمەڵی زیندەوەرانیان ئاشکراکرد کە پێش 250 ملیۆن ساڵ روویداوە و بووەتە هۆی مردنی 90٪ی زیندەوەرەکانی سەر زەوی.


بەم کارەساتە ترسناکە دەوترێت "مردنی گەورە" و تیایدا گڕکانێکی زەبەلاح بۆ ماوەی ملیۆنێک ساڵ لە ناوچەی "سیبیریا"دا بەردەوام بووە، هەروەها پاش تەقینەوەکە تەمێکی زۆر چڕ بەسەر زەویدا بڵاوبووەتەوە و نەیهێشتووە تيشكى خۆر بگاتە رووی زەوی و چینی ئۆزۆنی لەناوبردووە.

مردنی گەورە بووە هۆی لەناوبردنی 95٪ی بوونەوەرە ئاویيەکان و 70٪ بوونەوەرەکانی سەر وشکانی، واتە ژیانی ئەم سەردەمە لەسەر 10٪ ئەو زیندەوەر و رووەک و میکرۆبانە دروستبووە کە لەم کارەساتە رزگاریان بووە.

وە: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure