"رێژەی سەوزایی لەهەرێمی كوردستان لەخوار ستانداردی جیهانییەوەیە"

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2018‌ :: 419‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ 13%یە، له‌كاتێكدا به‌پێی ستاندارده‌ جیهانییه‌كان نابێت ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ 20% كه‌متر بێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم، كه‌ ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتوون‌، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ 13% تێپه‌ڕنا‌كات و له‌و رێژه‌یه‌ش پارێزگای سلێمانی 13.30% رێژه‌ی سه‌وزایی به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ولێر 12.20%، دهۆك 12.50% به‌مه‌ش رێژه‌ی سه‌وزایی به‌ گشتی 13%یە.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ لەكۆی 40 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها 5 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر دووجای چوارگۆشه‌ رێژه‌ی سه‌وزاییه‌.

رێژەکە به‌جۆرێكە، سه‌وزایی باخچه‌كان ده‌كاته‌ (7%)ی سه‌وزایی گشتی، رێژه‌ی سه‌وزایی ماڵ و باڵه‌خانه ‌و نه‌خۆشخانه ‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ به‌ له‌ 3% ده‌خه‌مڵێنرێ، هه‌رچی رێژه‌یی سه‌وزایی شۆسته ‌و شه‌قامه‌كانیشه‌ به‌رێژه‌ی 3% ده‌خه‌مڵێنرێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامیی قه‌یرانی دارایی، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ سه‌دا 0.5% بووه ‌و رووبه‌ری هه‌ر 10 مه‌تر دووجاش كه‌متر له‌ یه‌ك داری به‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ئاشكراشیكردووه‌: بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی بگاته‌ ئاستی ستاندارده‌ جیهانییه‌كان، پێویسته‌ رووبه‌ری سه‌وزایی هه‌رێمی كوردستان له‌ 5 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر دووجا به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ 10 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە