ته‌ندروستی هه‌ولێر مۆبایل له‌ ژووره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 12/09/2018‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مه‌ودا بەكارهێنانی مۆبایل له‌ناو هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌. 


سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رێكخستنی كاروباره‌كانی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆش، له‌مه‌ودوا رێگه‌ به‌ هیچ پزیشك و كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی نادرێت مۆبایل له‌ هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌كاربهێنێت. 

وتیشی: "وه‌رگرتنی فۆتۆ و ڤیدیۆ له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری یان هه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری رێگه‌ی پێده‌درێت، ئه‌ویش به‌ ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ ده‌بێت".

ئه‌و بڕیاره‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌كاتێكدایه‌ مانگی رابردوو له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هاوڵاتییه‌ك كه‌ شیش چوو بووه‌ ناو رانی و یه‌كێك له‌ پزیشكه‌كان به‌ كۆسه‌ره‌ی ئاسن هه‌وڵیده‌دا شیشه‌كه‌ بهێنێته‌ ده‌ره‌وه، ‌بەڤیدیۆ بڵاوكرایەوە و دواتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure