حکومەت زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ مەرزی کێلێ دابیندەکات.

هەواڵ / ئابوری :: 12/09/2018‌ :: 395‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئەیلول، لە قەزای پشدەر سەردانی مەرزی کێلێی کرد  و بڕی زیاتر لە ملیارێک دیناری تەرخانکرد بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی ئەو مەرزەکە .

جەوهەر ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و به‌یاوه‌رى دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم، بۆ ئاگاداربوون لە هەوڵەکانى بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزى كێڵى، لە سنوری قەزای پشدەر، سەردانی مەرزی کێلێی کرد.

وتیشی: "جێگری سەرۆکی حکومەت بڕی 725 ملیۆن دیناری بۆ ڕێکخستن و دروستکردنی بینا و ڕێگا و سیاجی مەرزەکە ته‌رخانكرد، له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنى بڕی 450 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی کارەبای مەرزەکە .

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ بەڵێندەران کۆبوەوەیان کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو پڕۆژانە بۆ مەرزی کێلێ جێبەجێبکرێن، کە پێداویستی سەرەکین بۆ بەفەرمی ناساندی مەرزەکە .

هاوكات قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵاتى تویته‌ر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ دەرباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەرەو مەرزی کێلێ دەرۆین. 

 تاڵه‌بانى نوسیویه‌تى "مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ یەکێک لە بەڵێنەکانی یەکێتی بوو، خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ خزمەتێکی گەورەی خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی دەڤەرەکە بە تایبەت دەکات و  هەلی کارێکی زۆر بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure