ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێش: ساڵانه‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار ده‌درێت به‌ به‌رتیل

هەواڵ / جیهان :: 12/09/2018‌ :: 163‌ جار بینراوە
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێش، ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات: ساڵانه‌ له‌ جیهاندا یه‌ك ترلیۆن دۆلار ده‌درێت به‌ به‌رتیل.

ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێش، ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد: ساڵانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار له‌ جیهاندا له‌لایه‌ن تاكه‌ كه‌س و كۆمپانیاكانه‌وه‌ ده‌درێت به‌ به‌رتیل.

وتیشی: "تێچووى گه‌نده‌ڵى به‌لاى كه‌مه‌وه‌ 2.6 ترلیۆن دۆلاره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 5%ى تێكڕاى داهاتى گشتى جیهان".

ئەوەشی وت: "گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌موو وڵاتانى جیهاندا هه‌یه‌، وڵاتانى هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، له‌ باكور و له‌ باشور له‌ وڵاتانى پێشكه‌وتوو و دواكه‌وتوو، هه‌بوونى گه‌نده‌ڵى خه‌ڵك له‌ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كات و وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كى دوورده‌خاته‌وه‌ و ژینگه‌ى وڵات تێكده‌دات و بێئومێدبوون دروستده‌كات، ده‌شبێته‌ هۆى دروستبوونى گرفتى سیاسى و ناهاوسه‌نگى كۆمه‌ڵایه‌تى".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure