توركیا رۆژنامه‌نووسێكى نه‌مسایى ده‌ستگیرده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 12/09/2018‌ :: 129‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌ تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى وتارێك كه‌ تێیدا ره‌خنه‌ى له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا گرتووه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌نقه‌ره‌، ماكس زیرنغاست-ى رۆژنامه‌نووسى نه‌مسایى-یان ده‌ستگیركرد.


گۆڤارى رى ڤۆڵت كه‌ ماكس زیرنغاست كارى تێداده‌كات، ده‌رباره‌ى ده‌ستگیركردنى رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى ده‌ڵێت :"توركیا له‌و هه‌وڵه‌ى سه‌ركه‌وتوو نابێت كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌نگێكى جیاواز سه‌ركوت بكات".

گۆڤارى زه‌ جاكۆبین-یش كه‌ وتار و بابه‌ته‌كانى رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، نووسیویه‌تى "ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ پێشێلكردنێكى ترسناكى مافه‌كانى مرۆڤه‌ له‌ توركیادا".

 له‌ لایه‌نه‌ حكومیه‌كه‌یشه‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رێى كونسڵگه‌ریى نه‌مسا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنى زیرنغاست ده‌كات، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ده‌زگاكانى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌ هیچیان ده‌رباره‌ى رووداوه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ماكس زیرنغاست، وتاره‌كه‌ى له‌ كاتى دواهه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى توركیا نووسیووه‌ و دوێنێ 11ى ئه‌یلول له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure