ئه‌مریكا 1.5 تریلیۆن دۆلارى له‌ جه‌نگه‌كانى ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا خه‌رجكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 12/09/2018‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (CNBC) پاڵپشت به‌ ژمێریارى پێنتاگۆن ئاشكرایكردوه‌، پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا، 1.5 تریلۆن دۆلار له‌سه‌ر هاوڵاتیانى باجده‌رى ئه‌مریكا كه‌وتووه‌.


له‌ راپۆرتێكدا، كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ مانگى ئازارى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و كه‌ناڵه‌كه‌ بڵاویکردوەتەوە، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ روداوه‌كانى 11ى سێبته‌مبه‌ر به‌دواوه‌ 1.501 تریلیۆن دۆلارى له‌ جه‌نگه‌كاندا خه‌رجكردوه‌.

به‌پێى ژمێره‌كان له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى پێنتاگۆن خه‌رجیكردوه‌ 49% له‌ عێراق بووه‌ كه‌ 731 ملیار دۆلار بووه‌، دواى ئه‌ویش له‌ ئه‌فغانستان 584.3 ملیار دۆلار خه‌رجكراوه‌، 39% بووه‌، له‌ كۆى گشتى خه‌رجییه‌كان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ سوریاش 23.5 ملیار دۆلار خه‌رجكراوه‌.

جه‌نگى ئه‌فغانستان كه‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2001 ده‌ستیپێكرد، به‌درێژترین جه‌نگى ئه‌مریكا داده‌نرێت، له‌ ئێستادا 14000 سه‌ربازى له‌ وڵاته‌ جێگیركردوه‌، له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌شدا ئه‌مریكا 100 هه‌زار سه‌ربازى نارده‌ ئه‌و وڵاته‌.

به‌گشتى له‌ جه‌نگه‌كانى ئه‌فغانستان و عێراق یه‌ك ملیۆن سه‌ربازى ئه‌مریكا به‌شداریانكردوه‌ و له‌هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌شدا 6800 سه‌ربازى ئه‌مریكا كوژراون و 52300 سه‌ربازیش برینداربوون. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure