50 په‌رله‌مانتار هه‌وڵى لابردنى تێریزا مه‌ى ده‌ده‌ن

هەواڵ / جیهان :: 12/09/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
50 په‌رله‌مانتارى پارتى پارێزگارانى بریتانى، كه‌ دژى پێشنیاره‌كانى تێریزا مه‌ى، سه‌رۆك وه‌زیرانن تایبه‌ت به‌ رێوشوێنه‌كانى دواى ده‌رچوون له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا، رێككه‌وتوون بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى له‌سه‌ركار لابردنى ماى.


رادیۆى (BBC) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12 ى ئه‌یلول له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوى ئاشكرابكرێت، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ پارتى پارێزگاران، كه‌ تێریزا مه‌ى ئه‌ندامه‌ تیایدا و دژى یه‌كێتى ئه‌وروپان، شه‌وى رابردوو كۆبونه‌وه‌ته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاینده‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.

به‌پێى رادیۆكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران نامه‌یه‌كیان ئاماده‌كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ مه‌ى، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى پارتى پارێزگاران هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك ده‌كرێت ئه‌گه‌ر 15%ى په‌رله‌مانتاران داوابكه‌ن، كه‌ ئێستا ژماره‌یان 48 په‌رله‌مانتاره‌، رێوشوێنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌، كه‌ خۆیان به‌ گروپى توێژینه‌وه‌ى ئه‌وروپى ناساندوه‌، ئیدانه‌ى پلانه‌كانى تێریزا مه‌ى ده‌كه‌ن بۆ بڕیارى مانه‌وه‌ى بریتانیا له‌ ناوچه‌ى بازرگانى ئازاد، دواى كشانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ مانگى ئازارى داهاتوو، گروپى ناوبراو ره‌خنه‌ ئه‌وه‌ له‌ مه‌ى ده‌گرن كه‌ ورده‌كارى پێشكه‌ش نه‌كردوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure