زیاد له‌ 820 ملیۆن مرۆڤ برسین

هەواڵ / جیهان :: 13/09/2018‌ :: 135‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ راپۆرتێكى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا به‌ناونیشانى (دۆخى ئاسایشى خۆراكى جیهان له‌ ساڵى 2018)دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ رێژه‌ى برسێتى له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا به‌شێوه‌یه‌ك زیاديكردووه‌ كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ تۆماره‌كانى پێش ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.

به‌ گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌، ژماره‌ى برسییه‌كانى جیهان له‌ ساڵى 2016 دا 804 ملیۆن كه‌س بووه‌، به‌ڵام هه‌تا ساڵى 2017 زیاديكردووه‌ بۆ 821 ملیۆن كه‌سى برسى. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى شێوازه‌ جیاوازه‌كانى به‌دخۆراكى و خراپیى خواردن، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بووه‌ته‌ هۆى كورته‌بنه‌یى منداڵ و قه‌ڵه‌وبوونى مێردمنداڵان، زۆر سنووردارن و ژیانى سه‌دان ملیۆن كه‌سى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure