جۆن كیری: ئیداره‌ى تره‌مپ ده‌یه‌وێت رژێمى ئێران بگۆڕێت

هەواڵ / جیهان :: 13/09/2018‌ :: 139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌مریكا پێیوایه‌ ئیداره‌ى تره‌مپ كارده‌كات بۆ گۆڕینى رژێمى ئێران.


له‌ لێدوانێكدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى (CNN) جۆن كیرى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "له‌ رابردوودا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ گۆڕینى رژێمه‌كان".

كیرى راشیگه‌یاند: "حه‌زى ئیداره‌ى تره‌مپ بۆ گۆڕینى رژێم ئێران، هۆكارى سه‌ره‌كى بوو بۆ كشانه‌وه‌ى سه‌رۆك تره‌مپ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ تاران".

له‌ به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ى تره‌مپ، كیرى به‌ ئه‌ندازیارى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران تاوانبار ده‌كات، كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، پێش ئه‌وه‌ى له‌ مانگى ئایارى رابردوو له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بكشێته‌وه‌ به‌ "خراپ" ناوزه‌ندى كرد.

له‌ ساڵى 2015 له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى باراك ئۆباما، دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر كه‌ كیریی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و پێنج ده‌وڵه‌تى دیكه‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى واژۆكرد. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure