زه‌واهیرى جارێكى تر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/09/2018‌ :: 1184‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رێكخراوى قاعیده‌ تۆمارێكى ڤیدیۆیى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى سه‌ركرده‌ى رێكخراوه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا داوا له‌ شوێنكه‌وتوو و لایه‌نگرانى ده‌كات هێرشى دیكه‌ بكه‌نه‌سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ یادى 17 ساڵه‌ى رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر.


زه‌واهیرى له‌ تۆماره‌كه‌دا، كه‌ ماوه‌كه‌ى 23 خوله‌كه‌ و كه‌ناڵى (السحاب) سه‌ر به‌ قاعیده‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، موسوڵمانان هانده‌دات بۆ شه‌ڕكردن دژى ئه‌مریكا و وێرانكردنى له‌رووى ئابورى و سه‌ربازى تا له‌و وڵاتانه‌ى داگیریكردووه‌ "به‌ شكستخواردویى" ده‌ربچێت.

سه‌ركرده‌كه‌ى قاعیده‌ ئه‌مریكا به‌ "دوژمنى یه‌كه‌مى موسوڵمانان" ناوده‌بات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ قودس به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر لایه‌ندارى ئه‌مریكا بۆ یه‌هودى و مه‌سیحییه‌كان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure