دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن و لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/09/2018‌ :: 12508‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك هاته‌خواره‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 450 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك به‌رزبووه‌ته‌وه‌، دۆلارێك به‌ 13200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك به‌ 13500 تمه‌ن بووه‌".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 450 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 300 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.320.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.370.000 تمه‌ن.
- به‌هاى لیره‌ى توركى:100 دۆلار 645 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure