لیژنەی ئەمنی سلێمانی لایەنە سیاسییەکان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2018‌ :: 493‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی داوا لە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکات پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمسۆن بن.

ئاوات محەمەد سەرۆکی لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە تا بڕیار لەسەر ھاوبەشیکردنی یەکتر بدەین لە کارکردندا بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام لە شارەکەماندا".

لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەشاری سلێمانی كە ئەمڕۆ سێشەممە بۆی ساز كرابوو، ئاوات محەمەد ڕاشیگەیاند: ئێمە ھەموو لایەنە سیاسییەکان ئاگاداردەکەینەوە پابەندبن بەوەی شاری سلێمانی بەجوانی بھێڵنەوە پەیوەست بن بەوەی شریتی بانگەشە ھەڵنەواسن و دیوارەکان بە بانگەشە پیس نەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا "ھەر لایەنێکی سیاسی پابەند نەبێت، ئەوا ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە بەپێی یاسای کۆمسیۆن لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

جەختیکردەوە کە لایەنە سیاسییەکان پێویستە نوێنەریان ھەبێت لەناو لیژنەكەی ئێمە، تا لەنزیکەوە بتوانین ئاگاداریانبین و ئەوانیش ئاگاداری بڕیارەکانبن لەکاتی خۆیدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure