ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: له‌مكاتانه‌دا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ پارتی نییه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2018‌ :: 1971‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایده‌كات: گۆڕان ئه‌م ماوه‌یه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام نادات و ته‌نها سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. 


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتوون،‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا پارتی به‌ فه‌رمی داوای له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌ كۆببنه‌وه‌ و پرسی به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی عێراقی تاوتوێ بكه‌ن، به‌ڵام گۆڕان وه‌ڵامی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بزوتنه‌وەكەیان تا دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌نجامنادات. 

لای خۆشییه‌وه‌ سوعاد عه‌بدولره‌زاق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2018 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوێنێ له‌ كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی نه‌دراوه‌ و گۆڕانیش ئه‌و ماوه‌یه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نەكانی تر ئه‌نجام نادات. 

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گۆڕان له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ی خۆی بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان به‌ خه‌ڵك ئاشنا ده‌كات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure