"پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتوون"
هەواڵ / کوردستان :: 11/09/2018 :: 24300 جار بینراوە
دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك رێكکه‌وتن و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیشیان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی ڕێككاره یاساییه‌كانی دانانی پارێزگاری نوێ و گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، له دانیشتنی دوێنێ دووشەممە 10ی ئه‌یلولی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هەردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر دانانی "خالد شوانی" وه‌كو پاریزگاری كه‌ركوك تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، پارتی و یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌كه‌ركوك و لقی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كه‌ركوك پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستی گرتنەبه‌ری رێككاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كانی ئه‌و شاره.
هه‌ر دوێنێش دوا بەدوای كۆبوونه‌وه‌كه له ڕاگه‌یەنراوی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، لەبەر هەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستی چارەسەرکردنی، بڕیاردرا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکاربن بۆ دیراسەکردن و هەنگاونان.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلول كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووك و دانانی پارێزگاری نوێ له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كۆده‌بنه‌وه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵ و دوای لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، ڕاكان سه‌عید، كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به كراوه‌ته پارێزگاری كه‌ركوك و به‌هۆی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و بوونی ناكۆكی تاوه‌كو ئێستا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پڕنهكراوهتهوهو پارێزگاری ئێستای بهوهكالهتیش بۆته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.