ئەمریكا لەبارەی ئازادكردنی سیخوڕە روسیەكە هۆشداریی دەدات

هەواڵ / جیهان :: 11/09/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دەسەڵاتی دادوەری ئەمریكا بەهۆی ترسی لەگەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی، رەتیدەكاتەوە (ماریا پوتینا)ی روسی ئازادبكات، كە ماوەیەك لەمەوبەر بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ وڵاتەكەی دەستگیركرابوو.

ماریا پۆتینا، كچێكی تەمەن 29 ساڵی روسیە و لە ئەمریكا زانكۆی تەواوكردووە، مانگی تەمموزی رابردوو بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ وڵاتەكەی و ئەنجامدانی پیلانگێری دەستگیركراوە و خۆشی تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە.

تانیا چوتكان، دادوەر لە دانیشتنی تەماشاكردنی كەیسەكە رایگەیاند: ناكرێت پێشبینی سیناریۆكانی ئازادكردنی ( پۆتینا) بكەین، ئازادكردنی وەك ئەوە وایە بچێتە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی دیبلۆماسیەوە و راستەوخۆ بیباتە فڕۆكەخانە و بەرەو روسیا بەڕێ بكەوێت.

ئەو دادوەرە، جگە لەوەی ( رۆبێرت دریسكۆل)ی پارێزەری كچە روسییەكەی بە بڵاوكردنەوەی بەڵگەكانی دادگاییەكە تۆمەتباركرد، بڕیاریدا لەمەودوا دادگاییەكە بە نهێنی بەڕێوەبچن و زانیاریەكانی ناو دادگاییەكە ئاشكرا نەكرێن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure