100 مليۆن دۆلار بۆ چینێک خەرجدەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 11/09/2018‌ :: 4756‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
وتەبێژی بەڵێندەران ڕایدەگەیەنێت: بە میکانیزمێکی گونجا ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرجدەکرێت تا سوودمەند بن.

میران کامل، وتەبێژی لقی سلێمانی بەڵێندەرانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: شاندێکی بەڵێندەران كە لە سەرۆکی دەستەی باڵا و سەرۆکی لقەکان پێکھاتبوون، لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان کۆبووینەوە.

وتیشی: "لەکۆبونەوەکەدا پێشنیازکرا بڕی پارەی دابینکراو کە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە، دابەشبکرێت بەسەر هەریەک لەبودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان".

ڕاشیگەیاند "بڕیاردرا ئەو پارەیە بە میکانیزمێکی گونجاو کە زۆرترین بەڵێندەر سوودمەند بێت لێی بەجۆرێك دەبێت (چۆنێتی دابەشکردن بەپێی تەمویل و رەسیدی کۆمپانیا) بڕیاری لێبدرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا لەلایەن وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی بۆ دەردەچێت".

ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا چاوەڕێین سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایین بڕیاری کۆتایی بدەن، چونکە بەڵێندەران ڕەوشیان زۆر خراپە و پێویستیان بە پارەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure