عێراق بڕى بردنى پاره‌ بۆ ئێران سنوردار ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 10/09/2018‌ :: 666‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى رێنماییه‌كى نوێى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، بڕی پاره‌ بردن بۆ وڵاتى ئێران و هێنانیشى له‌و وڵاته‌وه‌ دیارى ده‌كات.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلول ده‌رچووه‌، ده‌سته‌ى گشتى گومرگه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، رێنمایی نوێى ده‌ركردوه‌ بۆ ئاڵوگۆڕى دراوى قورس بۆ وڵاتى ئێران.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو "بڕى پاره‌ى رێگه‌پێدراو كه‌ ببرێت بۆ ئێران 10 هەزار یۆرۆیه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌ش به‌ 5000 یۆرۆ ده‌درێت كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بهێنرێت".

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌كاتى بردن یان هێنانى پاره‌ى زیاتر، ده‌بێت ده‌سته‌كه‌یان ئاگاداربكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى پێویستى بۆ بگیرێته‌به‌ر.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ 7ى ئاب سزا ئابورییه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌هاى دراوى ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زی و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا دۆلارێك به‌ 15 هەزار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure