بانكى ناوه‌ندى عێراق 10 ملیۆن دۆلار فرۆشى دراوى بیانى كه‌م ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/09/2018‌ :: 5080‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ چوارچێوه‌ى مه‌زادى رۆژانه‌دا بانكى ناوه‌ندى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 162.26 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 172.25 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووه‌و خستووەتە بازاڕەوە، به‌وه‌ش فرۆشى دراوى بیانیى (دۆلار) 10 ملیۆن كه‌میكردوه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ى له‌سه‌ر به‌روبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار هه‌بووه‌ له‌ بازاڕه‌كان.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كى لاى دواڕۆژه‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ 162.25 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووه‌و 23 بانك و كۆمپانیاى ئاڵۆگۆڕى دراو به‌شداریان كردوه‌و دۆلارێكیش به‌ 1190 دینار فرۆشراوه‌.

بانكى ناوه‌ندى عێراق رونیكردووه‌ته‌وه‌، بۆ بەهێزکردنی توانای فرۆشی بانکەکان 161.02 ملیۆن دۆلاری به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ى بانكیى و 34.35 دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش فرۆشتووە.

كه‌مبونه‌وه‌ى فرۆشى رۆژانه‌ى دۆلار له‌ بانكى ناوه‌ندى، كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌هاى دۆلار هه‌بووه‌و له‌ بازاڕه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 121.550 دینارى عێرقی مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure