سائیرون: به‌منزیكانه‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ عامری راده‌گه‌یه‌نین

هەواڵ / عێراق :: 10/09/2018‌ :: 438‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین 
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر بە لیستی سائیرون ئاشكرایده‌كات، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ ئێستادا سائیرون و فه‌تح كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلول، غایب عه‌میری،  په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی سائیرون كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت به‌ (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی وتووه‌: "له‌ ئێستادا دانوستانه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ نێوان هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح له‌ پێناو دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی". 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "له‌ چه‌ند كاتژمێری ئاینده‌دا یاخود دوو ڕۆژی ئاینده‌، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نێوان سائیرون و فه‌تح راده‌گه‌یه‌نرێت". 

وتیشی "حكومه‌تی ئاینده‌ به‌بێ سائیرون و فه‌تح لاواز ده‌بێت و دووچاری داڕمان ده‌بێت له‌ هه‌ركاتێكدا، بۆیه‌ بوونیان حكومه‌ته‌كه‌ به‌هێز و به‌توانا ده‌كات". 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ده‌رەوه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌ ده‌بێت، چونكه‌ (كه‌سێك) له‌و هاوپه‌یمانییه‌دایه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌مووانه‌وه‌ نه‌ویستراوه‌". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure