سعودیه‌: له‌ساڵێكدا یه‌ك ملیار دۆلار له‌دابه‌زاندنى كێشدا خه‌رجكراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 09/09/2018‌ :: 784‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى راپۆرتێكی رۆژنامەی عوکاز، ساڵى 2017 له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ 957 ملیۆن دۆلار له‌ بازاڕى  به‌رهه‌مه‌كانى كێش دابه‌زاندن خه‌رجكراوه‌.


كۆمپانیاى "ریسێرچ ئاند ماركێتس" له‌ راپۆتێكدا كه‌ رۆژنامه‌ى عوكاز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلول بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووە: پێشبینى ده‌كرێت تاساڵى 2023 قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ له‌ بازاڕى كێش دابه‌زاندن بگاته‌ 1.5 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا ساڵى رابردوو 957 ملیۆن دۆلار بووه‌.

راپۆرته‌كه‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌ بازاڕى كێش دابه‌زاندن گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌: بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى هۆشیارى له‌ ناو هاووڵاتیان ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى خواردەمه‌نى ناته‌ندروست، وه‌رزشنه‌كردن، شه‌وان نانخواردن و خواردنى چه‌ور.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ حكومه‌تى سعودیه‌، هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ده‌ستپێكردوه‌ و تیایدا مه‌ترسیه‌كانى قه‌ڵه‌وى رون ده‌كاته‌وه‌: كه‌ نه‌خۆشییه‌كانى ئه‌ژنۆ، دڵ، شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنى به‌دواوه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش بازاڕى كێش دابه‌زاندنى بوژاندوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى لێدوانى پزیشكه‌ سعودییه‌كان، ساڵانه‌ نزیكه‌ى 20 هه‌زار سعودى به‌هۆى قه‌ڵه‌وى ده‌مرن و 20 تا 30% ى دانیشوانى سعودیه‌ قه‌ڵه‌ون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure