دوایین نرخی دۆلار و تمەن لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 09/09/2018‌ :: 37322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیر بوو.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 550 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 300 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیر بوو، دۆلارێك به‌ 12150 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا هەمان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 300 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 550 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.215.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.215.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.260.000 تمه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure