داوایه‌ك له‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ بۆ 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست

هەواڵ / کوردستان :: 09/09/2018‌ :: 1643‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكى كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت: فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی رۆژی ده‌نگدان ده‌توانن له‌ سبه‌ینێوه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاكانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت.


ئیسماعیل خورماڵی، سه‌رپه‌رشتیاری دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ رۆژی ده‌نگدان سه‌ر به‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ رێگه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ ده‌توانن له‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌وه‌ 10ی ئه‌یلولی 2018، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاكانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت.

وتیشی: "پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن ره‌چاوی ئه‌و رێنماییانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رچوون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure