سوید: پێشبینى ده‌كرێت راستڕه‌وه‌كان ئه‌نجامى مێژوویى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبهێنن

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2018‌ :: 357‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌ سوید كرانه‌وه و به‌پێى پێشبینیه‌كانیش راستڕه‌وى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌نجامى مێژوویى له‌سه‌ر حسابى پارته‌ پارێزگاره‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌كاتێكدا هه‌شت پارت له‌ كێبڕكێدان و پرسى كۆچ له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌.


كاتژمێر 8ى به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلولى 2018 ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان به‌رووى ده‌نگده‌رانى سوید كرایه‌وه‌.

به‌پێى راپرسییه‌كان پارتى (دیموكراته‌كانى سوید) كه‌ پێى وایه‌ گه‌یشتنى سه‌دان هه‌زار له‌ خوازیارانى مافى مانه‌وه‌ "مه‌ترسییه‌كى رۆشنبیرییه‌"، له‌نێوان 16 بۆ 25%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى سوید، كه‌ بریتین له‌ پارتى سۆشیال دیموكرات و میانڕه‌وان (پارێزگاران) نزیكه‌ى 40%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن، ئه‌مه‌ش به‌ماناى پاشه‌كشه‌ دێت به‌ 10 خاڵ له‌و ئه‌نجامه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2014 به‌ده‌ستیانهێنا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە