ئاینده‌ى حوكمڕانى له‌ عێراقدا به‌ ئاراسته‌یه‌كى هه‌ڵه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت!

هەواڵ / کوردستان :: 09/09/2018‌ :: 270‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
مانشێتى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلول، ڕۆژنامه‌ كوردییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان:

كوردستانى نوێ:
- باره‌گاكانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران له‌ كۆیه‌ بۆردومان كرا
 * كۆسره‌ت ره‌سوڵ: نه‌ شه‌ڕى چه‌كدارى، نه‌ تۆپباران و بۆمباران، نه‌ راگواستن و زیندانى كردن و له‌سێداره‌دان ناتوانێ كۆتایى به‌ داوا ره‌واكانى گه‌لى كورد بێنێ
 * نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار: پێشێلكردنێكى ئاشكراى ئاسایشى وڵاته‌
 * تیمه‌كانى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ برینداره‌كان كرد
- دادگاى توركیا بڕیارى زیندانى بۆ ده‌میرتاش ده‌ركرد
- دۆخى به‌سره‌ ئاڵۆزى خسته‌ ناو (نوێنه‌ران)یشه‌وه‌
- یه‌كێتى: ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆیدا
- حه‌وته‌مین ساڵیادى كه‌ناڵى كه‌ركوكى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان
- هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى موگناتیسى، زیانى گه‌وره‌ له‌ دانیشتوانى گۆى زه‌وى ده‌دات
- ئاینده‌ى حوكمڕانى له‌ عێراقدا به‌ ئاراسته‌یه‌كى هه‌ڵه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت!
- خۆپیشاندانه‌كان به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار زیانیان هه‌بووه‌
- نرخى خانوو و زه‌وى له‌ هه‌رێم به‌رز ده‌بێته‌وه‌
- سلێمانى، ئیبراهیم پاشاى بابان هاته‌وه‌
- چوارده‌هه‌مین فێستیڤاڵى فیلمى ئه‌ڵمانى به‌ڕێوه‌چوو

خه‌بات:
- فراكسیۆنى پارتى: هێرشه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى یاسا و رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌
- لیژنه‌ى ئاساییش، داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى كۆیه‌وه‌ ده‌كات
- سه‌رۆك بارزانى: كێشه‌ى گه‌لى كورد به‌ توندوتیژى و كوشتن و بۆردومان چاره‌سه‌ر ناكرێت
- پێدانى قه‌رزى بچوك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
- خاوه‌ن باخه‌كانى هه‌ورامان له‌ به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى دارگوێزه‌كانیان رازى نین
- حه‌یده‌ر عه‌بادى هۆشدارى له‌ پێكدادانى چه‌كداریى له‌ پارێزگاى به‌سرا ده‌كات
 * تا ئێستا زیاتر له‌ 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانى دیكه‌ش برینداربوون
- روحانى: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ جه‌نگداین .. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا شمشێرى له‌ كاڵان ده‌رنه‌هێنابووایه‌ ئێمه‌ قسه‌یه‌كى دیكه‌مان ده‌كرد
- ئێران سێ چالاكوانى سیاسیى كوردى له‌سێداره‌ دا 
  * ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهى: تاوانى براكه‌م خه‌بات بوو له‌پێناو ئازار و رزگاریى نه‌ته‌وه‌كه‌ى
- باڵیۆزى عێراق له‌ تاران بانگهێشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كرا
 * به‌هرام قاسمى: هۆشداریى پێویست دراوه‌ته‌ باڵیۆزه‌ عێراقییه‌كه‌
- ده‌میرتاش سزاى زیندانى چوار ساڵ و هه‌شت مانگى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
- میسر .. دادگا بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ 75 كه‌س ده‌ركرد
- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مێژوویى سه‌باره‌ت به‌ قه‌ڵاى شه‌مێران
- ته‌ندروستیى هه‌ولێر: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له‌ بریندارانى رووداوه‌كه‌ى كۆیه‌ كراوه‌
- كێشه‌ى به‌ربوومى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
- داعش له‌ سنوورى سه‌عدیه‌ چه‌كدارێكى كوردى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كوژێت
- 72 گولله‌ و ته‌قه‌مه‌نیێن رژێما به‌عس ل زاخۆ دهێنه‌ دیتن
- زانكۆى سه‌لاحه‌دین وۆركشۆپێكى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى توندوتیژى سازكرد
- باكوورى كوردستان .. له‌ كۆكردنه‌وه‌ى لیمۆدا زۆرترین ئه‌رك له‌سه‌ر ژنانه‌
- پیاوێك نزیكه‌ى په‌نجا ساڵه‌ خه‌ریكى دروستكردنى به‌تانییه‌ له‌ خورى
- كانیاوى شێرى مێژوویى له‌ سنوورى شارى ئامه‌د ژیاوه‌ته‌وه‌

ژیان:
- ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: ته‌خشان و په‌خشان به‌ بودجه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرییه‌وه‌ كراوه‌
- رێگرى له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌كرێت
- گۆڕانكارى له‌ په‌یكه‌ر و پێكهاته‌ى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵحدا ده‌كرێت
- (ژیان) زانیارى له‌باره‌ى بۆردومانه‌كانى باره‌گاكانى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى له‌ كۆیه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .. هێرشه‌كان له‌ سنورى ده‌سه‌ڵاتى پارتییه‌وه‌ ئه‌نجامدراون
- له‌ ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردندا، گۆڕان و یه‌كگرتوو، 10 كورسى په‌رله‌مان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
  * گۆڕان و یه‌كگرتوو، ترس و دڵه‌ڕاوكێى هه‌ڵبژاردن به‌ریان نادات
- جڤاتى نیشتمانى گۆڕان لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر كارى فراكسیۆنه‌كه‌ى پێكده‌هێنێت
- ئه‌مین به‌كر، هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان: ترس له‌ به‌بنه‌ماڵه‌كردنى گۆڕان بووه‌ته‌ بابه‌تێك كه‌ هه‌ڵسوڕاوان باسى ده‌كه‌ن
- كورد له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا یه‌كلایى نابێته‌وه‌
- دۆخى ئابورى خه‌ڵك، گه‌شه‌ى دانیشتوان په‌كده‌خات .. ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا دروستبووه‌، وایكردووه‌ خه‌ڵك قورسایى زیاتر نه‌خه‌نه‌ سه‌ر شانیان و كه‌متر بیر له‌ دروستكردنى وه‌چه‌ى نوێ بكه‌نه‌وه‌
- وه‌به‌رهێنان ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ جوڵه‌ و قه‌باره‌كه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ 20 ملیار دۆلار
- هاوڵاتیانى هه‌رێم جلى كوردى له‌ ئێران ده‌كڕن .. به‌ پانتۆڵه‌وه‌ ده‌ڕۆن و به‌ جلى كوردییه‌وه‌ دێنه‌وه‌
- حكومه‌تى نوێى عێراق چاوه‌ڕێى بڕیارى كورده‌

هه‌ولێر:
- كونسوڵخانه‌ى ئێران و باره‌گاى زۆربه‌ى حزب و میلیشیاكان له‌ به‌سره‌ كه‌وتنه‌ به‌رهێرشى خۆپیشانده‌ران
- له‌ ئه‌نجامى بۆردومانى باره‌گاكانى دیموكرات له‌ كۆیه‌، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و پێشمه‌رگه‌ و په‌نابه‌ر شه‌هید و بریندار بوون
- سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆردومانه‌كه‌ى ئیدانه‌ كرد
- 6 رۆژ له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ماوه‌ كێ زۆرترین داواكارییه‌كانى جێبه‌جێ بكات، كورد پشتگیرى له‌و به‌ره‌یه‌ ده‌كات
- له‌ توركیا پارتێكى تازه‌ دژى ئه‌ردۆغان داده‌مه‌زرێت
- عێراق له‌ ناسه‌قامگیرى به‌رده‌وامدایه‌
- وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌مریكا: چیدیكه‌ ئه‌مریكا گوێ به‌ جوگرافیاى وڵاتان نادات و تیرۆریستان له‌ هه‌ر جوگرافیایه‌ك بن، ده‌كرێنه‌ ئامانج
- له‌ مۆزه‌خانه‌ى به‌ناوبانگى به‌رازیل نزیكه‌ى 20 ملیۆن پارچه‌ كه‌لوپه‌لى مێژوویى سوتاوه‌
- شێخى چۆلى .. یه‌كێك له‌ شوێنه‌ هه‌ره‌ دێرین و دیاره‌كانى شارى هه‌ولێر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە