وێنە: لە یادی 70 ساڵەی کۆریای باکوردا موشەکی باليستی نمایشنەکرا

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2018‌ :: 233‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆریای باکور بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندییەوە، بەبێ نمایشکردنی موشەکی بالیستی، نمایشێکی سەربازیی ئەنجامدا.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لە نمایشەکەدا سەربازان و چەندین تۆپهاوێژ و تانک بەبەردەم کیم یۆنگ-ئونی سەرۆکی وڵاتدا تێپەڕیون.

نمایشەکە کە لە پیۆنگ یانگی پایتەخت ئەنجامدرا، جگە لە نمایشکردنی موشەکی کەم مەودا، هیچ موشەکێکی بالیستی تێدا نەبینرا.

ئەمەش بە یەکەم نمایشی سەربازی دادەنرێت لەدوای کۆبوونەوەکەی کیم جۆنگ-ئون و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی رابردوو لەبارەی راگرتنی کۆریای باکور لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure