ئەمریكییەكان لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەرى فەنزویللی "بۆ خستنی مادۆرۆ" كۆدەبنەوە

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2018‌ :: 112‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردۆتەوە، بەرپرسانی سەر بە ئیدارەی ترەمپ چاویان كەوتووە بە ژمارەیەك ئەفسەری فەنزویللی بەمەبەستی پلاندانان بۆ دوورخستنەوەی نیكۆلاس مادۆرۆ لە پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتە.


بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەفسەرە فەنزویللییەكان دوای كۆبوونەوەكە هیچ بەڵێنێكیان نەداوە و كشاونەتەوە بەبێ هیچ هۆكارێك.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا ئەفسەرێكی باڵای فەنزویللی پلانەكەی بە هەڵپەسێردراویی هێشتۆتەوە، كە بەپێی ناوەڕۆكەكەی خستنی مادۆرۆ و پێكهێنانی حكومەتێكی رزگاری نیشتمانی-یە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure