نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 09/09/2018‌ :: 1903‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 9ى ئەیلولی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 150 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازار 100 دۆلار بە 121 هەزار و 200 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 250 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 156 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 100 هه‌زار دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 500 دینار.

دوێنێش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 200 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار  دینار.
100 پاوه‌ن به‌ 155 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی  به‌ 9 هه‌زار و 500 دینار.
100 لیرە بە 19 هەزار 500 دینار.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure