سەرۆكی ئەبخازیا دوای گەڕانەوەی لەسوریا گیانی لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2018‌ :: 646‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرۆكایەتی كۆماری ئەبخازیا بڵاویكردووەتەوە، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی لەكاتی گەڕانەوەی لەسوریا گیانی لەدەستداوە.

سەرۆكایەتی كۆماری ئەبخازیا لەدوای سەردانی سوریا و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی به‌رووداوێكی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

سەرۆكایەتی كۆماری ئه‌و وڵاته‌ لەبەیاننامەیەكیدا ئەوەی ئاشكرا كرد، گینادی گاگۆلیا لەناوچەی گۆداووتا تووشی رووداو بووە، كاتێك كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی بەڕێوەبووە بۆ پایتەختی ئەو وڵاتە، ئەویش پاش ئەوەی بەسەردانێك لەسوریا بووە.

گینادی گاگۆلیا لەدایكبووی ساڵی 1948ـەو سەرۆك وەزیرانی ئەبخازیا بووە، لەنێوان ساڵانی 1995 - 1997 و 2002 - 2003 و لەساڵی 2004ەوە تا پێش ئەوەی ببێتەوە سەرۆك وەزیران، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەیخازیا بووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure