هێزێكی نوێ ڕه‌وانه‌ی خورماتوو دەکرێت
هەواڵ / کوردستانی :: 09/09/2018 :: 859 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
شەوی رابردوو هێزێكی نوێ كه سه‌ر به لیوای 14ی سوپای عێراقه، ڕه‌وانه‌ی خورماتوو كران و له به‌رامبه‌ردا به‌شێك له‌هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كشانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له خورماتوو به دواڕۆژی راگه‌یاند: شەوی رابردوو هێزێكی سه‌ر به لیوای 14ی سوپای عێراق له‌پارێزگای ئه‌نباره‌وه گه‌یشتووه‌ته شارۆچكه‌ی خورماتوو لەناو شاره‌كه و له‌نزیك قایمقامیه‌ت جێگیرکراون.
بڕیاریشه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شه‌كانی تری ئه‌و لیوایه ڕه‌وانه‌ی خورماتوو بكرێن و له‌شوێنی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا دۆسیه‌ی ئه‌منی شارۆچكه‌كه بگرنه‌ده‌ست.
وتیشی: "هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌شێك له‌هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له خورماتوو كشاونه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان له ڕۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ هێزه نوێیه‌كه‌ی سه‌ر به سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن".
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌خورماتوو له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی رۆژی 7ی ئه‌یلول، به‌شێك له‌هاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایان كرد و ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند، ئه‌م هێزه به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌كانی خورماتوو ده‌پارێزێن.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو، هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای ڕه‌وانەی شارۆچكه‌كه كرد، ئه‌م هێزه بوونه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی خورماتوو بۆ زێدی خۆیان.